ئەو شاخەوانەی لە چیای زمناكۆ رزگارکرا تەندروستیی جێگیرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكرد، ئەو شاخەوانەی ئەمڕۆ هەینی لە چیای زمناكۆ كەوتەخوارەوە و دواتر رزگارکرا، ئێستا تەندروستیی جێگیرە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەكی وەرزشەوان لە كۆمەڵەی شاخەوانانی سلێمانی بە ناوی (جەلال سەعید فەتاح)، لە شاخی زمناكۆ كەوتەخوارەوە و برینداربوو، تیمی بەرگریی شارستانیی قەزای دەربەندیخان بە هاوكاریی تیمی فڕۆكەوانیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، بەهانایەوە چوون و توانییان بە هێلیكۆپتەر بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، “لە نەخۆشخانەی شار لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی بەشی فریاکەوتنەوە، فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ شاخەوانەكە کرا و لە ئێستادا تەندروستیی جێگیرە”.

پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویكردبووەوە، لە كاتی گەشتێكی كۆمەڵەی شاخەوانیی سلێمانی بۆ چیای زمناكۆ لە نزیك دەربەندیخان، یەكێك لە ئەندامانی كۆمەڵەكە كەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی برینداربووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە مەبەستی چارەسەركردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتردەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
زیاتر ببینە

نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق: پشکنینی خوێن بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکرێت

نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ناسینەوەی روفاتی ئەنفالکراوان، پشکنینی خوێن بۆ کەسوکارەکانیان لە چەمچەماڵ دەکرێتەوە. نووسینگەی شاناز…
Total
0
Share