مووچە بۆ چەند توێژێك دەستەبەردەكرێت

دەرگای ناونووسین بۆ مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێتەوە و چەند توێژێك مووچەیان بۆ دەستەبەردەكرێت.

بڕیارە رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، ده‌رگای ناونووسین بۆ مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی بكاتەوە و هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، جگە لە كەسانی كەمدەرامەت، كچانی گەورەتەمەن، منداڵانی بێباوك، ئەو ژنانەی هاوسەرەكانیان مردوون و ئەوانەشی لە هاوسەرەكانیان جیابوونەتەوە مووچەیان بۆ دەستەبەردەكرێت.

پێشتر سەنا موسەوی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ـدا بڕگەیەك بۆ دابینكردنی مووچە بۆ خوێندكاران دیاریدەكەن و وتبووی، “ئەگەر ئەو بڕگەیە جێگیربكرێت، ئەوا خوێندكارانی بنەڕەتی و ئامادەیی 30 هەزار دیناری مانگانە و خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكانیش مانگانە 70 هەزار دیناریان پێدەدرێت”.

بابەتی پێشتر

شارەزایان: بومەلەرزەیەك روودەدات وێرانكەرتر لەوەی توركیا

بابەتی دواتر

شاخەوانێك لە چیای زمناكۆ كەوتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی لیژنەیەكی هاوبەشیان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێكهێنا

دوای كۆبوونەوەكەی یەكێتی و پارتی لە بارەگای سەرۆكایەتیی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا دەرئەنجامی كۆبوونەوەكە بڵاوكرایەوە و بڕیاردرا لیژنەیەكی…
Total
0
Share