بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزدەبنەوە و ئاسمانیش لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە، خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێك كات نیمچەهەور دەبێت، بەڵام بەرزترین پلە بە نزیكەی دوو پلە بەرزتردەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر / 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی / 10 پلەی سیلیزی
دهۆك / 10 پلەی سیلیزی
كەركوك / 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە / 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ / 12 پلەی سیلیزی
سۆران / 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان / 17 پلەی سیلیزی