وەزارەتی ناوخۆی هەرێم 22 هەلی كاری بە شێوەی گرێبەست راگەیاند

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراویی UNHCR نەتەوەیەكگرتووەكان، بۆ پلانی كار و پڕۆژەی هاوبەشی ساڵی 2023 پێویستیان بە 22 دوو كەس هەیە كە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن، بەم شێوەیە دابەشكارییە جوگرافیە، پارێزگای سلێمانی چوار كەس و پارێزگای هەولێر هەشت كەس، پارێزگای دهۆك 10كەس،

بەم مەرجانەی خوارەوە:-

1.دەرچووی بەشەكانی كۆمەڵناسی و یاسا و دەرونناسی بێت ئەزموونی كاری لەو بوارانە هەبێت.

2. ئەزموونی كاركردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.

3. پێویستە زمانی كوردی و عەرەبی بزانیت و زمانی ئینگلیزی بزانێت چانسی زیاترە.

4. نابێت كەسەكە هیچ پابەندییەكی هەبێت واتا فەرمانبەری حكومی و ئەهلی نەبێت.

5.پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەكان و تاوانە ئابڕوبەرەكان.

6. كێشەی هاتوچۆی لە نێو شارەكانی هەرێم نەبێت.

7. شارەزایی تەواوی لە بەرنامەكانی كۆمپیوتەر هەبێـت

بە تایبەتی مایكرۆسۆفت و ئۆفیس.

8. گرێبەستەكە بۆ ماوەی 10 مانگ دەبێت.

9. مووچەكەی لەلایەن ڕێكخراوی UNHCR دابیندەكرێت، بە مانگانەی 400 چوار سەد هەزار دیناری عێراقی.

هەركەسێك ئەو مەرجانەی تێدایە و ئارەزووی كاركردنی هەیە، با لە ماوەی هەفتەیەك CV كەی بۆ ئیمێڵی [email protected] بێنرێن، یاخود بەدەست بیگەێنێتە دەستمان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شەقامی 60 مەتری هەولێر.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێل بە نرخێكی كەمتر لە بازاڕ دەدرێتە مووچەخۆران

بابەتی دواتر

رووداوێكی هاتوچۆ شەش قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە زیاتر دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕەكاندا زیاتر دابەزی و یەك كارتۆن هێلكە بە 48…
Total
0
Share