کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لەم دوو رۆژەدا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.

هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتردەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share