لە بەریتانیا، هۆشداری دەدرێت ملیۆنان مشك و جرجی برسی، ئەم زستانە هێرش بكەنە سەر ماڵی خەڵك و چێشتخانە و باڕەكان.
ناتالی پونجی، پسپۆڕ لە كۆمەڵەی ڕوبەڕوبوونەوەی درمەكان لە بەریتانیا وتی، “جرج و مشكەكان ناچنە قۆناغی سڕبوونەوە و بەدرێژایی ساڵ كێشە دەنێنەوە، ئەوان لە وەرزی زستاندا بەدوای پەناگەیەكی گەرمدا دەگەڕێن.”
ڕۆژنامەكانی بەریتانیا باس لەوە دەكەن كە زۆربەی شوێنەكانی خزمەتگوزاریی ڕوبەڕوبوونەوەی درمەكان پێیان ڕاگەیاندوون كە بەمدواییانە داواكاریی خەڵك بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی مشك زیادیكردووە، هۆكاری سەرەكیی نیگەرانیشیان، ترسە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی بەهۆی مشك و جرجەوە.
زۆرێك لەو نووسینگانە ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە بەشێك لە جرجەكان گۆڕانیان بەسەردا دێت و درێژییان دەگاتە 30 سانتیمەتر و وایان لێدێت ژەهر كاریان لێناكات.
پسپۆڕانی بەریتانیا هاوڵاتییانیان ئاگاداردەكەنەوە كە خۆیان لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و درم بەهۆی جرج و مشكەوە بپارێزن و خاشاكەكانیان بخەنە كارتۆن و سندوقەوە و بە پەلە سەرەكانیان دابخەن.