راگەیەندراوێك لە شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێك بۆ رێكخستنەوەی شەقام و كۆڵان و بازاڕەكنا ڕێكخران.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە میانی كار و چالاكییەكاندا بۆ ڕێكخستنەوە و چاودێریكردنی شەقام و كۆڵان و بازاڕەكان و بەدواداچوونەكانمان بەردەوامدەبێت و تیمەكانمان لە بەشی لابردنی سەرپێچی وزیادەڕۆیی هەڵمەتێكی فراوانی ڕێكخستنەوەی شۆستە و شەقامەكان بە ئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگی هاتوچۆ رێكخست.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هەڵمەتەكە بۆ گەڕەكەكانی كوردسات، رزگاری و گەڕەكی قڕگە ئەنجامدرا كە لە هەڵمەتەكەدا بەشی پۆلیسی شارەوانی هاوكارمان بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروانێکی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو کۆبانی بەڕێکەوت

کاروانێکی هاوکارییە مرۆییەکان کە لە 24  بارهەڵگر پێکهاتووە، بەرەو کۆبانی بەڕێکەوت. کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) رایگەیاند، کاروانێکی…
Total
0
Share