دوو بەشەخۆراكی دیكە دەدرێن بە هاوڵاتییان

بەشەخۆراكی هەردوو مانگی شوبات و ئازار بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستاندا دابەشدەكرێن و بەشی زۆری خۆراكەكان گەیشتوون.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، زۆرینەی پێكهاتەكانی بەشەخۆراكی هەردوو مانگی دوو و سێی هاوڵاتییان هاتوون و لە كۆگاكان هەڵگیراون، بە تەواوبوونیان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێن.

لەو بارەیەوە شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە ئێستای راگەیاند، رۆژانە پێكهاتەكانی دیكەی بەشەخۆراك دەگەن بە كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان و پرۆسەكە بەردەوامە.

وتیشی، چاوەڕوانی رێنمایی بەغدادن بۆ ئەوەی دەستبكرێت بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی دیكە بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمدا.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە یەکەم گرێبەستی هاوینەی یەکلاییکردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا گلەیی لە کەمیی گازی دابینکراو دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەڵەبجە سبەی كرایە پشوو

بەهۆی خۆڵبارینەوە لە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان بە فەرمی پشوو ڕاگەیەندرا. بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە سبەینێ لە دامەزراوەکانی حکومەتی…
Total
0
Share