بەهای دۆلار لە نێوان بڕیاری حكومەت و دۆخی بازاڕدا

بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی تا ئێستا لە سەرووی پێشبینی و چاوەڕوانییەكانەوەیە، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە زیاتر لە 150 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

لەگەڵ كردنەوەی بۆرسە و بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان و بەغداد، 100 دۆلاری ئەمریكی لە سەرووی 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەكرا، كەمێك لەمەوبەر بەهای 100 دۆلار لە سلێمانی بۆ 150 هەزار و 750 دینار و لە هەولێر بۆ 150 هەزار و 250 دینار بەرزبووەوە.

لە شاری كەركوك ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریكی بە 151 هەزار دینارە، لە بەغداد 100 دۆلار بە 149 هەزار دینارە و لە بەسڕە 100 دۆلار بە 148 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت.

نرخەكان دوای هەفتەیەك لە دابەزاندنی بەهای دۆلار دێن و سەرباری ئەوەی بانكی ناوەندی بەهای 100 دۆلاری ئەمریكیی بە 130 هەزار دینار جێگیركرد، تا ئێستا بڕیارەكە وەك پێویست رەنگدانەوەی لە بازاڕدا نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: ئەو جوتیارانەی لە کەرکوک گەنمەکانیان رەتکرایەوە لە بەغداد پشکنینیان بۆدەکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو جوتیارانەی لە کەرکوک وەرگرتنی گەنمەکانیان رەتکرایەوە لە بەغداد پشکنینیان بۆدەکرێتەوە. دیلان غەفور،…
Total
0
Share