مووچە دەدرێت بە بەشێك لە خوێندكارانی بنەڕەتی و ئامادەیی

مووچە دەدرێت بە ئەو خوێندكارانەی كە خێزانەكانیان مووچەی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەكشەممە سەنا موسەوی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ـدا، مووچە دابینكراوە بۆ ئەو خوێندكارانەی هەرسێ قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی و زانكۆ و پەیمانگە كە خێزانەكانیان مووچەی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی وەردەگرن.

وتیشی، تا ئێستا بڕی مووچەكە یەكلانەكراوەتەوە، بەڵام وەك پلانی سەرەتایی بڕی 30 هەزار دیناری مانگانە بۆ خوێندكارانی بنەڕەتی و ئامادەیی و 70 هەزار دیناریش بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان دیاریكراوە.

بەپێی وتەی راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا 600 هەزار خێزانی دیكە مووچەی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتییان بۆ دەستەبەر دەكرێت، لە كاتێكدا پێشتر بڕیاربوو ژمارەیان 300 هەزار خێزان بێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لە "فیۆلا"ی بردەوە و سەرکەوت بۆ پلەی (9)

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی چاویكەوت بە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share