سەرۆكی یەكێـتی بڕیاریدا پشتیوانی ئەو پڕۆژە هونەرییانە بكات كە بەهۆی نەبوونی بودجەوە ڕاگیرابوون

هونەرمەند دڵشاد مستەفا لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستاندا چەند بڕیارێكی گرنگی لە بەرژەوەندیی هونەر و هونەرمەندان دەركرد، كە خودی سەرۆك بافڵ جەختی لە چارەسەركردنی ئەو گرفتانە كردەوە و كە سەرجەم بڕیارەكانیشی لە بەرژەوەندیی هونەر و كەلتوور بوو لە هەرێمی كوردستاندا.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی یەكێتی بڕیاری چالاككردنی چالاكییە هونەرییەكانی لە شاری سلێمانیدا و لە هەمانكاتدا بڕیاریدا خەڵاتێكی ئەدەبی و هونەری لە سلێمانی بۆ هونەرمەندان دروستبكرێت كە هەر خۆشی پشتیوانی لێدەكات.

ئاشكراشیكرد، “بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا چەند پەیوەندییەكی باش و تۆكمە لە بواری كەلتوور و هونەر لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بۆ سلێمانی رێكبخات هاوكات پشتیوانی لە دەستپێكردنەوەی سەرجەم ئەو پڕۆژە هونەرییانەش كرد كە پێشتر بەهۆی نەبوونی بودجەوە ڕاگیرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ناساندنی هەورامان وەك ناوچەیەكی كەلەپووریی جیهان دەستكەوتێكی مێژووییە

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، مایەی خۆشحاڵیمانە کە هەورامان وەک میراتییەکی کلتووریی جیھان دەستنیشانکرا و بەدەستكەوتێكی مێژوویی ناویدەبات. بافڵ تاڵەبانی،…
Total
0
Share