بانکی چەمچەماڵ مووچەخۆران ئاگاداردەکاتەوە

بانکی چەمچەماڵ مووچەخۆران ئاگاداردەکاتەوە و وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی چەمچەماڵ ئاگادارییەک ئاراستەی مووچەخۆران دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو مووچەخۆرانەی خانەنشینی شارستانی کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتین و ئەمڕۆ مووچەیان وەرنەگرتووە، رۆژی شەممە 15ی ئازار مووچەکانیان دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە پشووی رەسمییەوە، بەڵام مووچەکانیان دابەشدەکرێت دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن.

هاوکات، ئاگادارییەکە لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ مووچەی مانگی شوبات بەسەر خانەنشینانی شارستانی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران دابەشکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی داد: کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە. شیلان عارف، بریکاری…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی چەمچەماڵ: دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە

هاتوچۆی چەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت، “دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share