بەرگریی شارستانیی سلێمانی تیمەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تیمەكانمان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هاوڵاتییان پەیوەندی بە ژمارە 115ەوە بكەن بەهانایانەوە دەچین”.

ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمشەو سەرجەم تیمەكانمان لە سەنتەری شاری سلێمانی و سەرجەم قەزا و ناحیەكاندا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هەر هاوڵاتییەك دووچاری هەر گرفتێك بوو بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی رووی لە ناوچەكە كردووە پەیوەندی بە ژمارە 115ەوە بكەن بەهانایانەوە دەچین”.

راشیگەیاند، لەسەرجەم بنكەكاندا تیمێك پێكهێندراوە و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەهاناچوونی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەمچەماڵ.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و 9 كەسی دیكە برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رادەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و 9 كەسی دیكە برینداربوون. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share