شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو پلەی گەرمی لە سلێمانی 6 پلە ژێر سفر دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو پلەی گەرمی لە شارە جیاوازەکاندا بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمشەو شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، زیاتر درەنگانی شەو، نزمترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بەم جۆرە دەبێت:

شاری سلێمانی 4 بۆ 6 پلە ژێر سفر

شاری هەولێر 1 پلە ژێر سفر

شاری دهۆک 2 پلە ژێر سفر

هەڵەبجەی شەهید 4 پلە ژێر سفر

شاری کەرکوک 1 پلە دەبێت

ناحیەی حاجی ئۆمەران 10 بۆ 12 پلە ژێر سفر

قەزای پێنجوێن 13 بۆ 15 پلە ژێر سفر

قەزای کەلار 0 پلە دەبێت

ناحیەی عەربەت 5 پلە ژێر سفر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
زیاتر ببینە

دیندار زێباری: هیچ لایەنێك بۆی نییە دەستووەردان لە كاروباری دادگاكاندا بكات چونكە سەربەخۆن

دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی بۆی نییە دەستووەردان لە كاروباری…
Total
0
Share