قوباد تاڵەبانی: كەركوك كە شارێكی فرە پێكهاتەیە و پێویستی بە بەهێزكردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتییانەیە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ” كەركوك كە شارێكی فرە پێكهاتەیە و پێویستی بە بەهێزكردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتییانەیە”.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “لە كۆبوونەوەم لەگەڵ مامۆستایانی ئایینیی كەركوك باسمان لەوەكرد وەك چۆن لە هەموو قۆناغەكاندا رۆڵی گرنگیان بینیوە لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری كۆمەڵگادا، لەم قۆناغەشدا لە شاری كەركوك پێویستە رۆڵی بنەڕەتی ببینن لە بەهێزكردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لە نێوان پێكهاتەكانی ئەو شارەدا”.

وتيشی، “لە كۆبوونەوەكەدا، مامۆستایان باسیان لە كێشە و گرفتەكانی خۆیان كرد و ئێمەش بەڵێنمان پێدان هەرچیمان پێبكرێت لە خزمەتكردنیان درێغی ناكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تی هه‌رێم بۆ توركیا: داربڕین له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی داری ناوچه‌ سنورییه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و جەخت لەوەدەكاتەوە، به‌ فه‌رمی ئاگاداری…
Total
0
Share