كەشناسی: ئەمڕۆ بەفربارین بەردەوامدەبێت

بەشى پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ بەفربارین بەردەوامدەبێت”.

بەپێی راگەیەندراوی بەشى پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەوردەبێت لەگەڵ دابارینی نمەباران و بەفر لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم و لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری.

ئاشكراشیكردووە، لە کاتەکانی ئێوارە دابارین لە زۆربەی ناوچەکان رادەوەستێت و ئاسمان بەرەو نیمچەهەور دەگۆڕێت.

لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوای سبەینێ هەینییەوە، بەشى پێشبینیی كەشوهەوا رایگەیاندووە، “ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیی زوودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە. پلەکانی گەرما بۆ نزمترین پلە دادەبەزن و بەرزترین پلەش کەمێک بەرزتر بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەبن”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەیادی مورافەعە مێژوویەكەدا:<br> باوەڕی نەگۆڕمان بە کوردستانیبوونی کەرکوک روونە

بابەتی دواتر

براکەى مێسی پەشیمان بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share