داوا دەکرێت مریشک لە تورکیاوە هاوردە نەکرێت

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان داوای کردووە مریشک لە وڵاتی تورکیاوە هاوردەنەکرێت، چونکە ئەنفلوەنزا لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە.

نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایگەیاندووە، “حکومەتی تورکیا رایگەیاندوە پەتای ئەنفلوەنزای باڵندە لەجۆری H5N1 لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ئەوەی پشتراستکردووەتەوە کە ئەم پەتایە هەیە و پەتایەکی زیانبەخشە و کاریگەریی هەیە لەسەر ئاسایشی خۆراک و سەلامەتیی هاوڵاتییان”.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان داوای لە حکومەتی هەرێم کرد، بێتە سەرخەت و هاوردەکردنی بەرهەمی مریشکی بەستوی وڵاتی تورکیا قەدەغە بکات تاوەکو هاوڵاتییان توشی نەخۆشی و پەتاکە نەبن.

جەختیشیکردەوە، “لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی مریشکی ناوخۆ بەتەواوی خواستی ناوخۆیی پڕدەکاتەوە و توانای هەناردەکردنیشمان هەیە، پێویستمان بە هاوردەی مریشکی بەستوو نیە وە بەرهەمێکی زۆری میشک لەناو هۆڵەکانی بەرهەمهێناندایە، گەر ئەو پەتایە بێتە کوردستان زیانێکی زۆر بە خاوەن پڕۆژەکان دەگەیەنێت”.

بابەتی پێشتر

پسپۆڕێك: سەرما زیانی بۆ پیاوان زیاترە

بابەتی دواتر

مارکینیۆس: باشترە دەممان داخەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share