رێگەی ئەم تونێلە دەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایدەگەیەنێت، سبەی یەکشەممە رێگەی تونێلی (گەلی)ـی نێوان دهۆک و زاخۆ، دەگیرێت.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە کە کاتژمیر 08:00ـی سبەی یەکشەممە 27/4/2025 تا کاتژمێر 03:00ـی پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ، رێگەی تونێلی (گەلی)، سایدی هاتن لە دهۆکەوە بۆ زاخۆ دەگیرێت.

هاتوچۆی زاخۆ ئاماژە بەوەدەکات، هۆکاری گرتنی ئەو رێگەیە، نۆژەنکردنەوەی هەواگۆڕی تونێلەکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لە رۆژانی پشووشدا بەردەوامە لە نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە چوارچێوەی قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان تیمەكانمان لە بەشی ئامێرەكانی شارەوانی، ئەمرۆ هەینی كە…
Total
0
Share