كەی 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا دەبێتە 132 هەزار دینار؟

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەزينی بەهای 100 دۆلار بۆ 132 هەزار دینار پەیوەستە بە خواست و خستنەرووەوە، دوای گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنك بەهای 100 دۆلار لە بازاڕدا نزیكدەبێتەوە لەو نرخەی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەیخاتە بازاڕەكانەوە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابەزينی بەهای 100 دۆلار لە بازاڕ بۆ 132 هەزار دینار پەیوەستە بە خواست و خستنەڕووەوە و لە ئێستا خواست لەسەر كڕینی دۆلار هەیە، هەر كاتێك خواست كەمبێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا چەند ڕێوشوێنێك هەیە كە بانكی ناوەندی دەبێت بیگرێتەبەر ئەوا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا نزیكدەبێـتەوە لە نرخی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەخرێتەڕوو.
بە بڕوای ئەندامەكەی لیژنەی دارایی دابەزینی بەهای 100 دۆلار بۆ 132 هەزار پێویستی بە كات و رێكخستنەوەی بازاڕی دراو هەیە كە جۆرێك لە ناسەقامگیری لە بازاڕەكاندا بەدیدەكرێت.

لای خۆشییەوە جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر بەشێكی هاوڵاتییان 100 دۆلاریان بە 170 هەزار دینار فرۆشتووە و ئێستا دەیكڕنەوە و ئەوەش خواستی لەسەر دۆلار زیادكردووە و هەر كاتێك خواست لەسەر دۆلار كەمبێتەوە بەهای دۆلار نزیكدەبێتەوە لەو نرخەی كە بانكی ناوەندیی عێراق دیاریكردووە.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

دۆلار دواڕۆژی ئابوریی عێراق بەرەو کوێ دەبات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ نەدیم زەهاوی: بوونت بە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا شانازییەکی گەورەیە بۆ کوردستان

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی دیاریکردنی نەدیم زەهاوی وەک وەزیری پەروەردەی بەریتانیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد…
Total
0
Share