بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگە بەهیچ کەسێک نادەین ژیان و سەقامگیریی خەڵک تێکبدات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بەڵێن دووپاتدەکەینەوە بۆ هەمیشە پارێزەری ئارامی و ئاسایشی خاکە خۆشەویستەکەمان دەبین و دەشڵێت، رێگە بەهیچ کەسێک نادەین ژیان و سەقامگیریی خەڵک تێکبدات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێكی بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەی تێکۆشەر شەوکەتی حاجی موشیر و هەردوو فەرماندە (حیکمەت حاجی عوسمان و سەردار غەفوور سلێمان) بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەڕێزەوە یادی جوامێری و قارەمانێتی ئەو رۆڵە بەئەمەکانەی نیشتمان دەکەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، “کاک شەوکەت نموونەی شۆڕشگێڕی دڵسۆز و وەفاداری کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، بەو ئازایەتی و نەبەردییەی لە بەرەی پێشەوەی شەڕەکاندا تۆماریکردبوو، ببووە جێگەی متمانەی سەرۆک مام جەلال. ئەو فەرماندەیەک بوو کە هەرگیز لە بەرپرسیارێتی راینەدەکرد و بە ئەوپەڕی ورەوە رووبەڕووی مەترسییەکان دەبووەوە و دواجار هەر لەو پێناوەشدا گیانی پیرۆزی بە کوردستان و خەڵکەکەی بەخشی”.

سەرۆكی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەم یادە شکۆدارەدا بەڵێن بۆ رۆحی شەهیدان و خەڵکە خۆشەویستەکەمان دووپاتدەکەینەوە کە بۆ هەمیشە پارێزەری ئارامی و ئاسایشی خاکە خۆشەویستەکەمان دەبین و رێگە بەهیچ کەسێکیش نادەین ژیان و سەقامگیریی خەڵکەکەمان تێکبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارەکانی ڕووداوەکەی زیقار

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم، ئامادەیی حکومەتی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی زیقار. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share