وەزارەتی پلاندانان: لە %22ی دانیشتوانی عێراق لەژێر هێڵی هەژارییەوەن

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە دوایین ئاماریدا ڕایگەیاند ڕێژەی %22ی دانیشتوانی عێراق لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن و ئەم ڕێژەیەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە ئاستێکی زۆر بەرزبووەتەوە.

بە پێی دواین ئامار کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، عێراق لە ئێستادا ڕێژەی %22ی دانیشتوانەکەی لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن و هۆکارەکەشی بۆ ئەو قەیرانە داراییە دەگەڕێنێتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت دروستی کردووە.

شارەزایانی ئابوری لە عێراق ئاماژە بەوەدەکەن کە سیاسەتی ئابوریی عێراق سیاسەتێکی بێسەروبەرییە ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر شێوازی ژیان و ڕێکخستنی کەرتی ئابوری لە وڵات و بەرزبوونەوەی ژمارەی بێکاری لە وڵاتەکەدا.

باسلەوەشدەکەن کە زیادبوونی هەڕەمەکی ژمارەی دانیشتووان و بەرامبەر بەو بەرهەمە خۆراکییانەی لە عێراقدا هەن بە بەرهەمە ناوخۆییەکان و ئەو بەرهەمانەشی هاوردە دەکرێن کەمترە، لەگەڵ ئەوەشدا هاتنە ناوەوەی دەستی کاری دەرەکی بۆ عێراق بووەتە هۆی زیاتر بوونی بێکاری و بەرزبوونەوەی هەژاری.

بەپێی بۆچوونی شارەزایانی ئابوریی عێراقی هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری کەمبوونەوەی کار و راگرتنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتە کە بووەتە هۆی نەمانی سەرچاوەی دارایی بەشێک لە خێزانە عێراقییەکان.

وەزارەتی پلاندانان پارێزگای موسەنای وەک هەژارترین پارێزگا داناوە لە عێراقدا کە ڕێژەی هەژاری تێیدا %52ی دانیشتوانەکەیەتی.

بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕێژەی بێکاری و هەژاری لە عێراق لەبەرزبوونەوەدا دەبێت لە ماوەیەکی کورتدا بە ڕێژەی %7 بۆ %14 هۆکارەکەشی بۆ قەیرانی دارایی لە عێراق دەگەڕێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی ئەوروپا داوایەك لە چین دەكات

بابەتی دواتر

ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنا لە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share