دوو تۆمەتباری دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دزینی ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییەک.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەستگەیشت ، شەوی 30 /31 ی کانوونی یەکەمی 2022 لە یەکێک گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا دەبڵ تابلۆی سلێمانی دزراوە خاوەنەکەی داوای یاسای تۆمارکردووە، دەستبەجێ بە بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە تیمە تایبەتەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راسپێردران بۆ دۆزینەوەی دزەکان و ئەو گروپەی ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد و تەواو لەسەر ئەو تۆمەتبارانە و ناسنامە و شوێنی دانیشتن و چۆنێتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان ، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە سەرەتای ئەم مانگە لە بازگەی بانیمەقان دوو تۆمەتباری گروپەکە بەناوەکانی (س ، س ، ص) و(ح ، ئ ، ع ) دانیشتووی پارێزگای کەرکوک لەلایەن هێزەکانی ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا گیرا”.

ئاشکراشیکرد، “بە پێی ماددەی 444 پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان بۆ کرایەوە لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپکرد، تۆمەتبارەکان ئاماژەیان بەوەدا چەندین تاوانی دیکەی لەم جۆرەیان ئەنجامداوە و پاشان ئۆتۆمبێلەکانیان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بەبێ ژمارە و بێسەرەتا (علوج ) بەهاوڵاتییان فرۆشتووە و ساغیانکردووەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێشبینیدەکرێت باران لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

لێبڕینی موچە و نەگەڕانەوەی داهات بۆ حكومەت، گرژیی خستە دانیشتنەكەی پەرلەمانەوە

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان لە تەوەری دیاریكراوی دانیشتنەكە لایدا، پرسی بەردەوامیی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و هەروەها نەگەڕانەوەی داهاتەكانی…
Total
0
Share