بەفربارین لە سەنتەری دوو پارێزگای هەرێم دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمشەو و سبەینێ ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە پێشبینی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد لەگەڵ شەپۆلێکی بەفربارین لەسەر تەواوی ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و هەندێک جار ئاستى باران بارین دەگۆریت بۆ بارانى مامناوەند، پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن لە (4-5) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا و لەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزیەکەیان دەگاتە 1000م بەردەوام دەبێت، ئەگەرى بەفربارین لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفر و باران دەبێت لە درەنگانى شەودا، لەگەڵ خۆڵبارین لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان کە تێکەڵى باران دەبێت”.
ئاشکراشیکرد، “ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەردەوام دەبێت لە کاتەکانى بەیانى زوودا ئەگەرى بارینى بەفر لە سەنتەرى شارى سلێمانى و شارى دهۆک هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەزای دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینەکەی برینداربوون. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخاندا هاتووە،…
Total
0
Share