گەرمیان.. سەرباری پشووی فەرمی دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان لە کاتی پشوودا بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان دەڵێت، دەوامکردنی فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری و لیژنەی مووچە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان لە کاتی پشوودا بەردەوامە بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

بەهۆی ئەگەری روودانی بومەلەرزەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ رۆژ پشووی فەرمیی راگەیاندووە كە رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەن و پشووەكان هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاوە دەگرنەوە.

دوای راگەیاندنی پشووەكان، وەزارەتی دارایی و ئابوری جەختیكردەوە، لە رۆژانی پشووی ئەم هەفتەیەدا پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەپێی خشتەی راگەیەندراو بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بۆردومانکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بە تۆپ بۆردومانکرد و برینـ.ـدار هەیە. ئاسایشی ناوخۆی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: گرێبەستێکمان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا واژووکردووە بۆ پێدانی کارەبا

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، گرێبەستێکیان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا واژووکردووە بۆ پێدانی کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا لەکاتی…
Total
0
Share