پەیامی قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات: ئەرکی ئێمەی کوردە بە یەک گیان و هەڵوێستەوە رووبەڕووی نەیارانمان ببینەوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئێمە لەناو خۆماندا سەد رەنگ بین، هەزار جۆر ململانێ، ناکۆکی و بەرژەوەندیی جیاوازیشمان هەبێت، بەڵام تیـ.ـرۆریستان، نەیاران و دوژمنانمان وەک کورد دەمانکەنە ئامانج.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “پەیامی یەکی شوبات زۆر روونە، ئێمە لەناو خۆماندا سەد رەنگ بین، هەزار جۆر ململانێ، ناکۆکی و بەرژەوەندیی جیاوازیشمان هەبێت، بەڵام تیـ.ـرۆریستان، نەیاران و دوژمنانمان وەک کورد دەمانکەنە ئامانج و هەوڵی لاوازکردن و لەناوبردنمان دەدەن، بۆیە ئەرکی ئێمەی کوردە، بە هەموو جیاوازی و ناکۆکییەکانمانەوە، وەک کورد، بە یەک گیان و بە یەک هەڵوێستەوە بەرەنگاریان ببینەوە”.

وتیشی، “لە یادی 22 ساڵەی کارەساتی یەکی شوباتی هەولێردا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی هەموو شـ.ـەهیدانی ئەو رووداوە تـ.ـیرۆریستییە و هەموو شـ.ـەهیدانی کوردستان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share