بومەلەرزەكە لیرە-شی داڕماندووە

لیرەی توركی

لیرەی توركی دابەزینێكی پێوانەیی دیكەی لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا تۆماركرد، بەهەمان شێوە بۆرسەی ئیستەنبوڵ پاشەكشەی كرد، پاش ئەوەی بومەلەرزە بەهێزەكە فشارەكانی لەسەر دراوی وڵاتەكە زیادكرد.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دراوە توركییەكە 18.8297 لیرە لەبەرامبەر دۆلارێكدا بوو، لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا گەیشتە 18.8355 لیرە بۆ هەر دۆلارێك، ئەمەش دابەزینێكی پێوانەییە بۆ دراوەكە.

هەروەك پێنوێنیی بۆرسەی سەرەكی ئیستەنبوڵ (Borsa Istanbul 100 Index) بە رێژەی 4.30% دابەزی و گەیشتە 4782.95 خاڵ.

چاوەڕوان دەكرێت بومەلەرزەكە، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ توركیای گرتەوە، ئاستی قورسایی و كەلێنی ئابوری لەسەر وڵاتەكە لەماوەی داهاتوودا زیادبكات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەكانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سوریا رووبەڕووی بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.9 پلەی بوونەوە، كە تائێستا ژمارەی گیانلەدەستدان لە هەزار كەس تێپەڕبووە و هەزارانی دیكەش برینداربوون، جگە لەو داڕمانە گەورەیەی بەسەر باڵەخانەكاندا هاتووە.

بابەتی پێشتر

دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی سوریا ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

روودانی بومەلەرزەی دیكە لە رۆژان و هەفتەكانی داهاتوودا بەدوورنازانرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share