وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، چاودێری رەوشی بومەلەرزە دەکەن و تیمەکانی فریاگوزاری و 122 و پزیشکی فریاکەوتن و بەشەکانی فریاکەوتن لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێک.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و قوربانی بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان نییە و کەس بەو هۆکارە لە نەخۆشخانە تۆمار نەکراوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “چاودێری رەوشی بومەلەرزە دەکەین و تیمەکانی فریاگوزاری و 122 و پزیشکی فریاکەوتن و بەشەکانی فریاکەوتن لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێک”.