خزمەتگوزاریی تاکسیی ناو رووبار لە بەغداد خرایەکار

تاکسیی ناو رووبار لە بەغداد بە شێوەی ئەزموونی خرایەکار و حكومەت پرۆسەكە بەڕێوەدەبات.

خزمەتگوزارییەكە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراقەوە خراوەتەكار و بەپێی لێدوانی كاربەدەستانی وەزارەتەكە، بڕیاره گەر پرۆسەكە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ژمارەی بەلەم و پاپۆڕەکان زیادبکرێت.

هاتوچۆكردن بە بەلەم یەكێكە لە رێگەكانی گواستنەوەی گشتی لە بەغداد و بەشێک لە دانیشتووانی پایتەخت، بۆ هاتوچۆکردن لە نێوان هەردوو بەشەکەی بەغداد (کەرخ و رسافە) و پەڕینەوە لە رووباری دیجلە رۆژانە بەلەم بەکاردەهێنن.

وەك وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، پلان هەیە پاپۆڕ و بەلەمی پێشكەوتوو جێگەی بەلەمی ئاسایی بگرنەوە و بكرێن بە ئامرازی گواستنەوەی ئاوی لە بەغداد.

بابەتی پێشتر

لە نۆرەی وەرگرتنی نەوتدا شەڕ روویدا و چەند كەسێك برینداربوون

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر دەستگیركردنی تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share