سودانی: عێراقمان لە شەڕ دوورخستەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرژەوەندیی عێراق و عێراقییەكان لە پێشینەی كارەكانی حكومەتە و دەشڵێت، بە مامەڵەی ژیرانە، عێراقیان لە شەڕ دوورخستەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ كۆمەڵێك شێخی عەشیرەت و كەسایەتییە دیارەكانی پێكهاتە جیاوازەكان رایگەیاند، عێراق رۆڵێكی سەركردایەتیی گرنگی هەیە و ئەو ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانەی كە شاهیدییەتی، لە بەسرە تا نەینەوا قۆناغێكی بێوێنەیە.

وتیشی، حكومەت لە سەرەتاوە كار لەسەر ئەولەویەتەكان دەكات لەسەر بنەمای پێداویستییەكانی خەڵك، دوور لە هەر ئامانجێكی كەسی یان حزبی و ناتوانین داهاتووی وڵات بە تەنها لەسەر نەوت رەهن بكەین، بەتایبەتی كە عێراق خاوەنی لایەنی كشتوكاڵ، پیشەسازی و گەشتیاریی خۆیەتی.

ئاماژەی بەوەشكرد، “كاركردن لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبامان بەردەوامە، ئیرادەیەكی راستەقینە هەیە بۆ بەدیهێنانی چاكسازی و هەنگاوی گرنگمان ناوە”.

سودانی لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی وت، “ئێمە توانیمان بە مامەڵەكردنی ژیرانە و بەرپرسیارانە، عێراق بپارێزین تا نەکەوینە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێكانەوە، لەکاتێکدا هەندێك لایەن دەیانویست عێراق بچێتە شەڕ و ململانێ”.

جەختیشیکردەوە، بەرژەوەندیی عێراق و عێراقییەكان لە پێشینەی كارەكانی حكومەتدایە و رێبازی حكومەت پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی دەوڵەتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان: پێویستە لایەنەكان لە پێناو بەرژەوەندیی عێراقدا گفتوگۆ بكەن

نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ساڵێكە عێراق بەدەست چەندین كێشەیەكەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئەو كێشانەی بەرۆكی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پڕكردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێ لەجێگای پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی ڕەوتی سەدر. كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share