تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی ئەلیكترۆنی ئاشكراكرا

هاتوچۆی گەرمیان، تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی ئەلیكترۆنیی ئاشكراكرد.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، شێوازی رسوماتی مۆڵەتی ئەلیکترۆنی بەم جۆرەی لای خوارەوەیە:-

* بڕی (5) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە داواکاریی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری.

* بڕی (10) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە دواکاریی پێدانی کوڕاسە (فۆرم)ی مۆڵەتی شۆفێری بۆ هەموو جۆرەکان.

* بڕی (5) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە هەر تاقیکردنەوەیەکی تیۆری.

* بڕی (5) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە هەر تاقیکردنەوەیەکی پراکتیکی.

* بڕی (50) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدانی (دەرهێنان) و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوێستان محەمەد: داوامانکردووە زەوی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت و مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رایدەگەیەنێت، “داوامانکردووە زەوی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت و مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت”.…
Total
0
Share