دوو منداڵی ئاوارە لە زاخۆ سووتان

رووداوێكی سووتانی خێوەتی ئاوارەبووان فۆتۆ: ئەرشیف

بەهۆی سووتانی خێوەتێكی ئاوارەبووانی ئێزدی لە زاخۆ دوو منداڵ سووتان.

ئەمڕۆ لە كامپی (چەم مشكۆ)ی سنووری زاخۆ ئاگر لە دوو خێوەتی ئاوارەبووانی ئێزدی كەوتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ سووتان.

ئاگرەكە زیانی ماددیشی بە خێوەتەكان و كەلوپەلەكانی ناوی گەیاند.

لە دوو مانگی رابردووشدا دوو رووداوی دیكەی هاوشێوە لە دوو كەمپی سنووری زاخۆ كەوتنەوە، یەكێكیان لە كامپی (بێرسڤ) و ئەوی دیكەش لە كامپی (چەم مشكۆ)دا بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە ئاگاداری دەرچووانی چەند بەشێک دەکاتەوە و دەرفەتی کار رادەگەیەنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا پێویستییان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە…
Total
0
Share