دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

بڕیارە لە سبەینێ-ەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكات، دواكەوتنی دابەشكردنەكەی لەكاتێكدایە داهاتی حكومەتی هەرێم زیادیكردووە.

بڕیارە سبەینێ بە وەزارەتی تەندروستی، دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەكاتێكی دواتری ئەمڕۆدا خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاودەكرێتەوە. (كاتژمێر 11:20 خولەكی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لیستەكە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكرایەوە، لە خوارەوە دانراوە)

ئەوەشی وت، “ریزبەندی دابەشكردنەكە هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو دەبێت و تائێستا گۆڕانكاریی تیادا نەكراوە”.

دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە داهاتی حكومەتی هەرێم بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە دەیان ملیار زیادیكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر دەنگدەرێکی تایبەت خانەنشین بووبێت دەتوانێت پڕۆسەی دەنگدانەکەی بگوازێتەوە بۆ گشتی

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2008ن دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن…
Total
0
Share