کەسایەتیی دیاری عێراق جاسم محەمەد دویج ئەسەدی شارەزای بواری سەرچاوەکانی ئاو و زۆنگاوەکانی عێراق لە بەغداد رفێندرا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، “شەوی رابردوو لە دۆخێکی گوماناویدا جاسم محەمەد دویج ئەسەدی شارەزای بواری سەرچاوەکانی ئاو و زۆنگاوەکانی عێراق لە ناوچەی لەتیفییەی بەغداد رفێندراوە”.
ئاماژەیان بەوەش کرد، “برای رفێندراوەکە داوای یاسایی لای هێزە ئەمنییەکان تۆمارکردووە، بەپێی زانیارییەکان لەلایەن گروپێکی چەکداریەوە رفێندراوە”.