(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە مۆندیالی یانەکان ڕووبەڕووی گەورەی میسڕ دەبێتەوە

ئەمشەو دوو یاریی چارەنوسسازی قۆناغی دووەمی جامی جیهانی یانەکان ئەنجامدران، یانەکانی ئەهلیی میسڕی و هیلالی سعوودی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد.

یانەی هیلالی سعوودی لە یارییەکی بەهێزدا ڕووبەڕووی ویدادی مەغریبی خاوەن یاریگا بووەوە، یارییەکە لە کاتی یاساییدا بە گۆڵێک یەکسانبوون کۆتاییهات (1-1).

لە کۆتاییدا و بە لێدانی یەکلاکەرەوە، هیلال بە ئەنجامی (5-3) بردنەوەی بەدەستهێنا و بلیتی پێش کۆتایی بڕی.

لەیارییەکی دیکەدا، یانەی ئەهلیی میسڕی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی سیاتڵ ساوندەرزی ئەمریکی بردەوە، بەو ئەنجامەشەوە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیالی یانەکان بەدەستهێنا.

لە قۆناغی پێش کۆتاییدا، کە بڕیارە ڕێکەوتی (7و 8ی مانگی شوبات) ئەنجامبدرێت، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەهلی یاریدەکات، یانەی فلامینگۆ-ش ڕووبەڕووی هیلالی سعوودی دەبێتەوە.

قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیالی یانەکان

(7/1 – کاتژمێر 10:00)

فلامینگۆ – هیلال

(8/1 کاتژمێر 10:00)

ئەهلی – ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕۆما بە بردنەوە لە ئیمپۆلی چووە پلەی سێیەم

بابەتی دواتر

ژنێك دەستگیركرا بازرگانیی بە مرۆڤەوە كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share