سودانی لەبارەی دۆلارەوە فەرمانێكی بۆ هێزە چەكدارەكان دەركرد

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بە هێزە چەكدارەكان كرد رێگە لە بردنە دەرەوەی دۆلار لە سنوورەكان بگرن و جەختیشدەكاتەوە، “ئەم قۆناغە سەرباری سەختی و بێزاری دەروازەیەكە بۆ چاكسازی ئابوری لە وڵاتدا”.

راشیگەیاند، “دەبێت هەڵسنەنگاندن بۆ كاری بانكەكان بكرێن پشتگیری ئەو بانكەنە بكرێن كە كە پێوەرەكانیان جێبەجێكردووە”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكراشیكرد، “سیستمی حەواڵەی نوێ و پەیڕەوكردنی سنوورێكە بۆ ئەو مامەڵانەی كە پسووڵەیان ساختە و پێشتر هۆكاربوون بۆ بردنە دەرەوەی دۆلار”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئەنجامدەدرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share