وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا رەنگی سەرجەم پلە سەربازییەکان یەکبخات و بیانکاتە رەنگی سپی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لەگەڵ دەستەی رای سەر بە وەزارەتەکەی کۆبووەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی ناوخۆیی وەزارەتەکەیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا شەمەری بڕیاریدا رەنگی سەرجەم پلە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی یەکبخات و بکرێتە رەنگی سپی.
هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە وەزارەتەکەی راسپارد چاودێریی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکەن.