چین دەیەوێت بەتەواوی ڕوو لە وزەی خاوێن بكات

چین بەنیازە تا ساڵی 2030، دەستخستنی وزە لەڕێی هەوا و خۆرەوە زیاد بكات بۆ سەرووی هەزار و 200 گێگاوات.

شی چی بینگ، سەرۆكی چین ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی یەكەم ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی تا ساڵی 2030 دەستخستنی وزە لەڕێی هەوا و خۆرەوە دەگەیەنێتە سەرووی هەزار و 200 گێگاوات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەر لەوماوەیەدا بەڕێژەی 25% خستنەڕووی سوتەمەنی ‘نا هەڵكەندراو’ بۆ دەستخستنی وزە زیاد دەكەین”.

بەرلە ئاشكراكردنی ئەو ئامانجە لە لوتكەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی ئاووهەوای جیهانەوە، لەڕێی میدیاكانی وڵاتەكەیەوە ئاشكرایكرد، “دەمەوێت هەندێك بەڵێننامە و پلانی ساڵی 2030 ئاشكرابكەم”.

زیاتر بخوێنەوە.. خۆری نەوت وەك گەورەترین سەرچاوەی وزە بەرەو ئاوابوون دەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share