بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی: 44 ژن کوژراون و پێنج هەزاریش خیانەتیان لێکراوە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەیان حاڵەتی کوشتن و زیاتر لە سێ هەزار و 500 دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم لە ساڵی 2022دا تۆمارکراوە.

فێنک شەفیق بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا 15 هەزار و 897 دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان لەسەر توندوتیژی دژی ژنان و خێزان تۆمارکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتییەکە زیاتر لە هەشت هەزار دۆسیەیان تەواوکردووە و ئەوانەی ماونەتەوە نزیکەی چوار هەزار دۆسیەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشێلکاریی جۆراوجۆری دژی ژنان تۆمارکردووە، لەوانە 44 حاڵەتی کوشتن، سێ هەزار و 515 حاڵەتی لێدان، 3 هەزار و 404 شەڕ و 2059 هەڕەشە، و 539 حاڵەتی ناپاکیی هاوسەرگیری.

باسی لەوەشکرد، زیاتر لە 600 کەس کە تۆمەتبارن بە توندوتیژی دەستبەسەرن، هەروەها 500 کەسیش کە تا ئێستا دەستگیرنەکراون تۆمەتبارن بە پێشێلکاری دژی ژنان و خێزانەکە.

بابەتی پێشتر

چەند بەنداوێكی هەرێمی كوردستان سەرڕێژبوون

بابەتی دواتر

80 ملیۆن دۆلاری دزراو گەڕێندرایەوە بۆ حكومەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share