قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ زیاتر لە 400 کیلۆگرام میوەی دراگۆن کردووە و دەرکەوتووە کەڕووی کردووە ئەو بڕە میوەیە لەناوبرا.
لە راگەیەندراوی قائیمقامیەتدا هاتووە، “لە یەکێک لە فرۆشگاکانی ناو عەلوەی سلێمانی دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر میوەی دراگۆندا، دوای پشکنین دەرکەوت بەشێکی کەڕووی کردووە”.
بەپێی راپۆرتی لیژنەی عەلوەی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەو بەشەی کە کەڕووی کردبوو جیاکراوەتەوە کە بڕەکەی زیاتر لە 400 کیلۆگرام بووە و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبرا.