قوباد تاڵەبانی: بژاردەی گونجاوی بەردەم هەرێم و بەغداد رێککەوتنێکە لە بەرژەوەنديی هاوڵاتییاندا بێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فایق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەريی عێراق کۆبووەوە و جەختیكردەوە، “بژاردەی گونجاوی بەردەم هەرێم و بەغداد رێککەوتنێکی درێژخایەنی گشتگیرە کە لە بەرژەوەنديی هاوڵاتیاندا بێت”.

كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغداد بەڕێوەچووە و خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی فیدراڵ تیایدا بەشداربووە، قوباد تاڵەبانی و فایق زێدان دۆخی دادوەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسە یاساییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵیان تاوتوێکردووە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، جەختیکردووەتەوە لەوەی بژاردەی گونجاوی بەردەم هەردوولا، رێککەوتنێکی درێژخایەنی گشتگیرە بەپێی دەستوور کە لە بەرژەوەنديی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بێت.

بابەتی پێشتر

هەوکردنی توندی سێکسی دەتوانرێت بە دەرمانێکی چاو چارەسەربکرێت

بابەتی دواتر

دوو دەرمانساز دەستگیرکران کە هەوڵیانداوە دەستدرێژی بکەنە سەر نەخۆشێک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوور بی ئێمی ڤڵۆگەری عێراقی کوژرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ڤڵۆگەری عێراقی نور بی ئێم لەلایەن چەکدارێکەوە  لە ناوچەی ئەلمەنسور کوژراوە. ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستۆتەڕوو،…
Total
0
Share