ڤلاهۆڤیچ بۆ ڕیاڵ مەدرید: من ئامادەم

دوشان ڤلاهۆڤیچ، ئەستێرەی سڕبیی یانەی یوڤانتۆس گڵۆپی سەوزی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید داگیرساندووە و ئامادەیە پەیوەندییان پێوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆماس گۆنزالێسی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، دوشان ڤلاهۆڤیچ لە ڕێگەی لێپرسراوی کارەکانییەوە پەیوەندی بە ئیدارەی یانەی شاهانەی مەدریدەوە کردووە.

یاریزانەکە ئامادەیی دەربڕیوە لە وادەی گواستنەوەکانی زستان، یاخود هاوینی 2023 پەیوەندیی بە پێکهاتەی کارلۆ ئەنچیلۆتی-یەوە بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید تاوتوێی دۆخی بنزیمە و ڕێژەی پێویستییان بە هێرشبەرێکی جێگرەوە کردووە.

ڤلاهۆڤیچ تەمەنی 23 ساڵە، لە زستانی 2022وە پەیوەندی بە یانەی “خانمە پیرەکە”وە کردووە، (37) یاریی لە خولی ئیتاڵیا کردووە و (16) گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ شه‌وی دیپای-دا هۆڵه‌ندا تورکیای کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی شه‌شه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا…
Total
0
Share