بەرشلۆنە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا جوڵەیەکی بەهێز دەکات

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانی بە ئاراستەی سوفیان ئەمرابتی مەغریبی دەستپێکردووە.

وادەی گواستنەوەکانی زستانەی 2023 تەنها (24) کاتژمێری ماوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە و هاوکارانی دەستیانکردووە بە جموجۆڵ بۆ واژۆکردنی گرێبەستی سوفیان ئەمرابت لە یانەی فیۆرنتینا-وە.

بەپێی زانیارییەکانی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، بارسا هەوڵدەدات بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز “شێرەکەی مەغریب” بگوازێتەوە، بڕگەی بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکەشی جێگیر دەکرێت.

ئەمرابت یەکێکبوو لە باشترینەکانی مۆندیالی قەتەر، لە ئێستادا بۆ یانەی فیۆرنتینا یاریدەکات و سەرچاوەکان ئیسپانیا پێیانوایە، دەبێتە باشترین جێگرەوە بۆ سێرجیۆ بوسکێتس، کە ئەگەر هەیە لە هاوینی 2024 ماڵئاوایی لە یانە زەبەلاحەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی لوتکه‌ی گرته‌وه‌ و بارسا چاره‌نوسی که‌وته‌ یاریگای ئالیانز ئارینا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share