دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراقدا نەما

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراقدا نەماوە و تەنها پاسپۆرت بۆ ئەو کەسانە دەردەکرێت کە مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، ” ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دەکەین، دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراقدا نەماوە، داوا دەکەین چاوەڕێبکەن تا ئاگادارتان دەکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” لە ئێستادا پاسپۆرت تەنها بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە بە هۆکاری نەخۆشیی”.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە هاوڵاتییانی سنوورەکەی لە بوونی هەمان حاڵەت ئاگادارکردەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەرێم: دەستکاریکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل سزای توندی بەدواوەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم روونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە کەرەستەی جوانکاریی بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن. لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share