پێشەوا هەورامانی: مووچەی ئەم مانگە لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، “مووچەی ئەم مانگە لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، رێکارەکانی مووچەی ئەم مانگە بەخێرایی تەواودەکەین و لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.

باسی لەوەشکرد، “لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم تەواودەبێت”.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، “سستییەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە هەیە، هیوادارین بە زوویی ئەو گرفتە چارەسەربکات و پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێواز فایەق: پرۆژە یاسای  دادگای تایبەتمەند بە ئەندامانی داعش چەندین ڕەهەندی نێودەوڵەتیی هەیە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرۆژە یاسای دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای…
Total
0
Share