100 دۆلار 167 هەزار دیناری تێپەڕاند

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد و 100 دۆلار 167 هەزار دیناری تێپەڕاند.

لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی 100 دۆلار بەرامبەر بە 167 هەزار دینارە، بەڵام لە هەردوو شاری كەركوك و دهۆك 100 دۆلاری ئەمریكی 167 هەزار دیناری تێپەڕاند و بە 167 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی بەهای دۆلار پێچەوانەی پێشبینیی بەشێك لە چاودێرانی دۆخی بازاڕی دراوەكانە، كە لە رۆژانی رابردوودا پێشبینیی دابەزینی بەهای دۆلاریان كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم: لە سێ پارێزگای هەرێم زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا 210 هەزار…
Total
0
Share