دۆلار رووی لە بەرزبوونەوە كردەوە

نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە

بەدوای دابەزینەكانی چەند رۆژی رابردوو لە ئاكامی رێوشوێنەكانی حكومەت و بانكی ناوەندی، ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا جارێكی دیكە رووی لە بەرزبوونەوە كرد.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بازاڕەكان بە نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 163.000 دینار كرانەوە، بەڵام نرخەكەی (لەئێستادا) بۆ 165.500 دینار بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی هەینی 100 دۆلار بە 161 هەزار و 500 دینارە مامەڵەی پێوەدەكرا و سێشەممەی رابردووش لە بەغداد بۆ 158.000 دینار دابەزی.

نرخی دراوەكانی دیكەش بەمجۆریە، 100 یۆرۆ بە 109 دۆلار و، 100 پاوەند بە 123.5 دۆلارە.

هەروەها 100 دۆلار بەرامبەرە بە 1900 لیرەی توركی و، چوار ملیۆن و 330 هەزار تمەنی ئێرانی.

بابەتی پێشتر

وڵاتی خواوەندەكان

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: شەپۆلی باران و بەفر تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕی دراودا بە بەراورد بە بەیانی كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. لەكاتی داخستنی…
Total
0
Share