راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی

كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی لە سلێمانی

كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی كۆتاییهات و لە راگەیەندراوی هاوبەشدا ناوەرۆكەكەی ئاشكراكەن و دەڵێن، لە دەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردوو شاند ئەنجامدەدرێت.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەدا هاتووە، بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، ئەمڕۆ شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە.

دەشڵێت، بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و را و سەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بە رێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو.

لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لە دەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردوو شاند ئەنجامبدرێت، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share