ملیۆنێرێك پۆستێكی كارگێڕی لە كۆشكی سپی وەردەگرێت

جیف زینتس

لەم هەفتەیەدا سەرۆكی تیمی كارمەندانی كۆشكی سپی دەست لەكاردەكێشێتەوە و كەسێكی دیكە جێگەی دەگرێتەوە كە سامانەكەی 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، رۆن كلاین، سەرۆكی تیمی كارمەندانی كۆشكی سپی دەست لەكاردەكێشێتەوە و جیف زینتس جێگەی دەگرێتەوە.

كلاین نزیكترین یاریدەدەری بایدن-ە لەوكاتەوەی سیناتۆر بووە لە ئەنجومەنی پیران، نازناوی ماستەرمایند (العقل المدبر)ی لە كۆشكی سپیدا بەسەردا درا بەهۆی رۆڵی كاریگەری لە جوڵاندنی پرسەكانی پەیوەست بە رووبەڕووبوونەوەی (كۆڤید-19) و یاساكانی ئاووهەوا و پرسە ئابورییەكانی دیكەدا. ئەو دوو ساڵی لەو پۆستەدا بردووەتەسەر.

جیف زینتس دەبێتە دووەمم سەرۆكی كارمەندانی كۆشكی سپی، كە دەوڵەمەندێكی ملیۆنێرە و خاوەن زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە، سامانەكەی لە وەبەرهێنان لە كۆمپانیاكانی چاودێریی تەندروستی بەدەستهێناوە.

پێشتر هاوسەرۆكی كارگێڕی قۆناغی گواستنەوەی بایدن بوو پاش هەڵبژاردنی لە ساڵی 2020دا، چەندین رۆڵی لە سیاسەتی دارایی و ستراتیجی لە ئیدارەی باراك ئۆبامادا هەبووە. هەروەها لە ئیدارەی بایدن-یشدا چەند پۆست و ئەركێكی لەئەستۆدابووە.

زینتس سامانە زۆرەكەی لە كاركردنی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی ئەنجومەنێكی راوێژكاریدا چنگ كەوتووە كە لە بواری پێشكەشكردنی راوێژ لە بواری فێربوون و چاودێریی تەندروستی كاریدەكرد، هەروەك هاوبەش بووە لە كۆمپانیای (portfolio logic) كە كۆمپانیایەكی وەبەرهێنانەوە، جگە لەوەی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێریی (فەیسبوك) بووە.

پۆستە نوێیەكەی لە كۆشكی سپی بە ئەركێكی گرنگ و هەستیار دادەنرێت، ئەنجامدەری كارەكانی رۆژانەی كۆشكی سپی رێكدەخات و سەرپەرشتی جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی سەرۆك دەكات، هەروەك بازنەی پەیوەندی نێوان كۆشكی سپی و وەزیران و یاسادانەران دەبێت.

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی دواتر

پێشێلکارییەکان بەناوی یاساوە ئەنجامدەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share