قودس.. رووداوێکی تەقەکردن ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ئەمشەو رووداوێکی تەقەکردن لەناو شاری قودس روویدا و بەهۆیەوە 15 هاوڵاتیی ئیسرائیلی بوونە قوربانی.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، “ئەمشەو رووداوێکی تەقەکردن لە له‌ ناوچه‌ی نه‌بی یه‌عقوبی قودس روویداوە و لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتیی کوژران و 10ی دیکەش برینداربوون”.

ئاشکراشیانکرد، “هێرشبەرەکە لەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە دەستدڕێژی گوللەی کردووە دواتر هێزە ئەمنییەکان وەڵامیانداوەتەوە و لە ئەنجامدا کوژراوە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “تائێستا هیچ لایەنێک خۆی بە پیلانداڕێژەری هێرشەکە نەناساندووە و لێکۆڵێنەوەکان دەستیانپێکردووە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تامی بروس: راگرتنی هاریکارییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئێـ.ـرانەوە جێگای قبووڵ نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە لە زووترین کاتدا ئێران هەماهەنگی و هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم…
Total
0
Share