هێزەکانی پێشمەرگە بۆمبێکیان پوچەڵکردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە پوچەڵکردنەوەی بۆمبێكی کۆنی لە سنووری گوندی قۆری چای لە لایەن تیمێکی تایبەتەوە راگەیاند.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، “لە درێژەی کار و چالاکییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆ لیوای17ی پیادە، گەڕان و پشکنینی لە ناوچەکەدا ئەنجام دا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هێزەکانی پێشمەرگە بۆمبێکی کۆنیان لە سنووری گوندی قۆری چای دۆزییەوە، لەلایەن تیمی ئەندازیاریی تایبەتەوە، لە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ بۆمبەکە پوچەڵکرایەوە”.

بابەتی پێشتر

دیزاینەری عەزییەکەی جۆرجینا: ویستمان رێزی کلتوری عەرەبی بگرین

بابەتی دواتر

قودس.. رووداوێکی تەقەکردن ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share